جەماوەری خۆڕاگری کوردستان، قوتابیان و لاوانی نیشتمانپەروەر….
بە گەرمی دەستخۆشی لە نوێنەرانی گەل دەکەین کە بە هەستکردن بە بەرپرسیارییەتی مێژوویی و نیشتمانی، چوونە نێو هۆڵی پەرلەمانی کوردستان و هەنگاوێکی گرنگیان نا بۆ شکاندنی ئەو دۆخە چەقبەستووە سیاسییەی باڵی بەسەر
هەرێمی کوردستان کێشابوو.
دانیشتنی ئەمڕۆی نوێنەرانی گەل لە پەرلەمان، سەرەتایەکی ئومێدبەخشە بۆ کۆتاییهێنان بە بۆشایی یاسایی و دامەزراوەیی، کە خواست و ئاواتی سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بوو، بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری و سەروەریی یاسا.
یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، وێڕای دەستخۆشی و پشتیوانی، هیوادارە بە زووترین کات سەرجەم بۆشایییە یاساییەکان پڕ بکرێنەوە و بە تەبایی و لەیەکگەیشتنی لایەنەکان، کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت، تا بتوانێت وەڵامدەرەوەی پێداویستییەکانی قۆناغەکە و داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان بێت و ئاییندەیەکی گەشتر بۆ توێژی قوتابیان و لاوان دەستەبەر بکات.
یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان
مەکتەبی سکرتاریەت
٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦

