zagros news agency

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی گرووپی کۆمپانیاکانی ئەلهیلال دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە دامەزرێنەر و سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی گرووپی کۆمپانیاکانی ئەلهیلال کرد و گفتوگۆیان لەبارەی کار و پڕۆژەکانی گرووپەکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 10/6/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە حەمید جەعفەر، دامەزرێنەر و سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی گرووپی کۆمپانیاکانی ئەلهیلال کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کار و پڕۆژەکانی گرووپەکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا، هەروەها جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئاسایشی ژێرخانی ئابووری و وزە کرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچە گەیشت

یاسین

کەشناسی : پلەکانی گەرما كەمێک بەرز دەبێتەوە

سەڵاح

سەرۆک بارزانی و سوودانی کۆبوونەوە

سەڵاح