ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دەست بە دابەشکردنی پارەی ئەم توێژە دەکرێت

بەرپرسێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، هەموو رێكارەكان تەواو بوون و لەم هەفتەیەدا 20 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیاران خەرج دەكرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان،  رایگەیاند: “چەكی 20 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیاران لە بەغداوە گەیشتووە و ئێمەش ناردوومانە بۆ بانك و رێكارە ئیداری و داراییەكان بەرەو تەواو بوون و لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشكردنی پارەكە دەكرێت.”

ئاماژەی بەوەش دا، خەرجكردنی پارەكە بەپێی ریزبەندیی دابەشكردنی گەنمی جووتیاران و وەرگرتنی پسوولەیە لە سایلۆكاندا.

ئەو 20 ملیار دینارەی خەرج دەكرێت، شەش ملیار دیناری بۆ پارێزگای هەولێر و 10 ملیار دیناری بۆ سلێمانییە و چوار ملیار دیناریش بۆ پارێزگای دهۆكە.

نەوزاد شێخ کامیل، ئەوەشی خستە ڕوو، بڕیارە دوای ئەوە بەشێكی دیكەی چەكی پارەی گەنمی جووتیاران بنێردرێت. گوتیشی: “26ملیار و 500 ملیۆن دیناری دیکەش لەبەشی سێیەمی خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتمان، دوای تەواوبوونی بەشی دووەمەمی چەکەکان، ئەو بڕە پارەیەش خەرج بکرێت.”

لەسەرەتای وەرگرتنی گەنمی جووتیاران تاوەکو ئێستا بڕی زیاتر لە 227 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی دووپاتی كردەوە، بۆ هەر یەك تۆن گەنم بڕی 850 هەزار دینار دەدرێت و حکوومەتی عێراقی بڕیاری داوە 700 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێ.

 

شوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لە وەزیری پەروەردەوە

یاسین

سوپای ئوردن هەوڵێکی بە قاچاخبردنی مادەی هۆشبەر‌ی لە سووریاوە پووچەڵ کردەوە

سەڵاح

یەکێتی ئەوروپا: ئەستەمە کێشەی فەڵەستین بەرێگەی سەربازیی چارەسەرببێت

سەڵاح