zagros news agency

ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەنجومەنی وەزاریی بۆ ئابووری و ئەنجومەنی ئابووری هەرێمی کوردستان

 

ئەنجومەنی وەزاریی بۆ ئابووری لە ماوەی دوو ڕۆژدا، کۆبوونەوەی ئاسایی بیست و هەشتەمینی خۆی لەگەڵ ئەنجومەنی ئابووری هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر سازکرد.
لە ماوەی دوو ڕۆژی کۆبوونەوەکاندا ، کۆمەڵێک بابەتی جێی بایەخی هاوبەش لە نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کەشێکی ڕاشکاوانە و ئەرێنیدا تاوتوێ کران، کە هەندێکیان بڕیاری هەنووکەییان لەبارەوە درا و ئەوانی تریش ڕاسپاردە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدرال کرا، و جەخت لە بەردەوامبوونی گفتوگۆکان كرا بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسانەی کە پێویستیان بە کۆبوونەوە و دیداری زیاتر هەیە.

ئەنجومەنی وەزاریی بۆ ئابووری بڕیاریدا بە پێشکەشکردنی ڕاسپاردەیەک بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ بۆ ئاڕاستەکردنی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردن و ناردنی مووچە ڕاگیراوەکانی هەرێم، ئەوانەی بە هۆی تەواونەکردنی بایۆمەتری دوورخرابوونەوە.

هەروەها گفتوگۆ لەبارەی هەندێک پرسی پەیوەندیدار بە رۆزنامەی کشتوکاڵی، مۆڵەتی هەنارد ە و هاوردەکردن ، مۆڵەتی کارگەکان ، تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، پۆلێنکردنی بەڵێندەران، دەروازە سنوورییەکان، گومرگ ، دۆسێیەی نەوت و وزە و کەرتی بانکی کرا.
ڕاسپاردەیەکی دیکەی ئەنجومەنی وەزاریی بۆ ئابووری ، بەردەوامبوونی کارکردنی لیژنە هاوبەشەکانی نێوان وەزارەت و کەرتە پەیوەندیدارەکانە بۆ تەواوکردنی ئەو ئەرکانەی پێیان سپێردراوە لە پێناو گەیشتن بە لەیەکتێگەیشتنی هاوبەش کە لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.
هەروەها ئەنجومەنی وەزاریی پێشنیاری ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت و لە ئاستێکی باڵادا دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دۆسێیەکان نەوت و وزە و دەروازە سنوورییەکان و گومرگ.
لە کۆتاییدا بانگهێشتی ئەنجومەنی ئابووری هەرێمی کوردستان کرا بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ ئەنجومەنی وەزاریی بۆ ئابووری، لە شاری بەغدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

کاتی گەڕانەوەی یانەی هەولێر بۆ یاریگای خۆی دیاریکرا

یاسین

روونکردنەوەیەک لەبارەی پشووی سبەی دەدرێت

یاسین

بەریتانیا سزای بەسەر فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسدارانی ئێراندا سه‌پاند

سەڵاح