zagros news agency

چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبوونەوه

 

ئەمڕۆ چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیران و عەبدوللـەتیف رەشید، سەرۆک کۆمار، مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمان و فایق زێدان سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: “ئەمڕۆ چوار سەرۆکایەتیی عێراق لە کۆشکی بەغدا کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بەو پێشنیارانە کراوە کە لەلایەن سەرۆکی کۆمارەوە پێشکەشکراون، کە ئامانجیان دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی هەڵبژاردنی سەلامەت و سەقامگیرە کە بە شەفافیەت و پیشەییانه هەوڵدەدەن دەرفەتی یەکسان بۆ هەموو رکابەرەکانی هەڵبژاردن دابین بکرێت”.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: “ئامادەبووان باسیان لەو بابەتانە کرد کە له دانیشتنەکانی ئەم دواییەی ئەنجومەنی نوێنەران باس کرابوون و جەختیان لەسەر پێویستی چارەسەرکردنیان بە شێوازی یاسایی کرایەوه بۆ دەستەبەرکردنی مافی سەرجەم هاوڵاتیان”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە “لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئەرکەکانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کرا لە جێبەجێکردنی یاسای هەڵبژاردن، بەهێزکردنی سەروەریی یاسا، پاراستنی پرۆسەی دیموکراسی لە وڵات، چەسپاندنی بنەماکانی یەکپارچەیی و شەفافیەت و بەهێزکردنی متمانەی هاووڵاتیان بە دامەزراوە دەستوورییەکان و رۆڵی ئەوان لە خزمەتکردنی بەرژەوەندیی گشتی”.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە، “هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بابەتەکانی پەیوەست بە جێبەجێکردنی یاسای لێبوردنی گشتی و ژمارەی ئەو زیندانیانەی کە بڕگەکانی دەیانگرێتەوە، بەڕێوەبردنی کاروبارەکانیان، هەروەها سروشتی ئەو لیژنانەی کە کاردەکەن بۆ دووبارە لێکۆڵینەوە یان لێپێچینەوەیان و ئازادکردنیان تاوتوێ کران. لە بەیاننامەکەدا جەختکرایەوە لەسەر پێویستیی ئاسانکاری بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاساکە و لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم جێبەجێکردنی”.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەردۆغان: ناوچەکە لەبەرانبەر وەرچەرخانێکی خێرا دایە

یاسین

خەونی تۆپی زێڕین داهاتووی سەڵاح یەکلایی دەکاتەوە

یاسین

یارییە ئاگرینەکانی چوارشەممە‌سووری لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەستی پێکرد

سەڵاح