حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، لە کابینەی نۆیەمدا، بایی زیاتر لە دوو تریلیۆن دینار رێگا لە نێو شار و شارۆچەكان كراوە، جەختیش دەكاتەوە، 883 کیلۆمەتر هێڵکاریی شەقام، 59 پرد و ژێرپرد دروست کراون و 16 هەزار هێمای هاتوچۆش داندراون.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ، بلاًوی كردەوە: “لە کابینەی نۆیەمدا زیاتر لە 2 هەزار و 168 پڕۆژەی شەقام لەناو شار و شارۆچکەکان، بە گوژمەی دووتریلیۆن و 200 ملیار دینار جێبەجێ کراون.”
ئاشكراشی كردووە: “پڕۆژەکان بە ستانداردێکی جیهانی ئەنجام دراون و سەرجەم پێداویستییەکانی ئەندازەی هاتوچۆیان بۆ دانراوە، 883 کیلۆمەتر هێڵکاریی شەقام، 59 پرد و ژێرپرد دروست کراون، 16 هەزار هێمای هاتوچۆش دانراون.”
ئەوەشی خستووەتە روو،هاوکات 45 کیۆمەتر پەرژینی ئاسنین بۆ ڕێگە و شەقامەکان دانراوە، 296 پەڕینەوەی پیادە و هەزار و 500 بەربەستی کەمکردنەوەی خێرایی دانراون.

