ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی هەژمارکردنی خزمەتی فەرمانبەران فەرمانێکی دەرکرد و بڕیاری دا هەژماری خزمەتی سەربازی جێبەجێ بکرێت.
بەپێی نووسراوێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان كە لە 12ی 4ی 2026، دەرچووە ، تیایدا هاتووە: “بڕیارمان دا بە هەژمارکردنی خزمەتی سەربازی تاوەکوو 4ی3ی1991، ماوەی ڕاژەی دوای ئەم ڕێکەوتە هەژمار ناکرێت.”
جەخت کراوەتەوە: “ئەم هەژماکردنە تەنیا بۆ مەبەستی خانەنشین دەبێت.”
فەتحی مستەفا، شارەزای بواری کارگێڕی و وەزیفی، رایگەیاند: “ئەوە مەبەستی خزمەتی پێشمەرگایەتی نییە، بەڵکوو مەبەستی خزمەتی سەربازیی حکوومەتی عێراقە پێش 4ی3ی1991، دوای ئەو وادەیە هەژمار ناکرێت.”
بەپێی بەدواداچوونەکان، ئەو بڕیارە فەرمانبەرانی لەدایکبووی ساڵی 1962 بەسەرەوە دەگرێتەوە و لە لایەن لیژنەیەکی ئەنجوومەنی وەزیران خزمەتەکە بەپێی چەند بەڵگەنامەیەک دەکرێت و تەنیاش بۆ مەبەستی خانەنشینی دەبێت.
سەرچاوە ، باسنیوز
شوان بەرزنجی

