zagros news agency

نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە ئیمارات

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی بەرەو ئەبوزەبیی پایتەختی دەوڵەتی ئیمارات بەڕێبکەوێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، نێچیرڤان بارزانی لەم سەردانەیدا لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات کۆدەبێتەوە.

تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات، تایبەت دەبێت بە تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی ئیمارات لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها پەرەپێدانی هاریکاریی هاوبەشی نێوانیان لە بوارە جیاجیاکاندا.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، نێچیرڤان بارزانی و شێخ محەمەد بن زاید، دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا تاوتوێ دەکەن.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ سەرکردایەتیی باڵای ئیمارات هەیە و پێشتریش چەندین جار بە سەردانی فەرمی سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە و لەلایەن باڵاترین بەرپرسانی ئەو دەوڵەتەوە پێشوازی لێکراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌حمه‌د هۆشیاری بۆ زاگرۆس زانیاری لەبارەی گەشتی فرۆکەخانەی هەولێر دەخاتەڕوو

یاسین

‎نرخی نەوت لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕەکاندا بەرزبوونەوەی تۆمارکرد

گوران

د. دیندار زێباری: لە کابینەی نۆیەمدا جێبەجێکردنی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە بواری ئازاديی ڕۆژنامەگەری بە ڕێژەی زیاتر لە 70% زیادی کردووە

سەڵاح