ئەمڕۆ شەممە 2026/5/2، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکاران، لە مەراسیمێکی شایستەدا، کە لە لایەن سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان ڕێکخرابوو، ڕێز لە ماندووبوونی (100 ) کرێکاری سنووری سەرۆکایەتیەکە گیرا.
لە مەراسیمەکەدا، کە کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و ژمارەیەکی دیكە لە بەرپرسانی کارگێڕی و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان بەشداربوون، پارێزگاری هەولێر، وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکاران، تیشکی خستە سەر ڕۆڵی باڵا و گرنگی کرێکاران لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و پاک ڕاگرتنی سیمای شار و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە هاوڵاتییان. هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە کرێکاران چینێکی کارا و دڵسۆزی کۆمەڵگەن و شایستەی هەموو ڕێز و پشتیوانییەکن.
لە کۆتایشدا، لە پای ئەو ئەرک و ماندووبوونەی لە کارەکانیاندا کێشاویانە، ڕێزلێنان لەلایەن پارێزگاری هەولێر و ئامادەبووانەوە بەسەر (100) کرێکارەکەدا دابەشکرا.

