zagros news agency

‎كابینەی نۆیەمی حكوومەت بە دروستكردنی نۆ بەنداو، 252 ملیۆن مەترسێجا ئاو گل دەداتەوە

كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە دابینكردنی ئاسایشی ئاوی هەرێمی كوردستان سەركەوتنێكی بەرچاو بە دەست دەهێنێت و لە ڕێگەی چەند بەنداوێكەوە، زیاتر لە 252 ملیۆن مەترسێجا ئاو گل دەداتەوە.

بە گوێرەی داتا فەرمییەكان، وێڕای ئەو قەیران و ئاستەنگانەی كە بەرۆكی كابینەی نۆیەمیان گرت، لە سەرووی هەمووشیانەوە پەتای كۆرۆنا، دابەزینی نرخی نەوت، ئەو فشارە ئابووری و سیاسییانەی لە دەرەوە و ناوخۆی هەرێمی كوردستانەوە كرانە سەر حكوومەت، كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە سێكتەری ئاودا دەستكەوتی زۆری بەدەست هێناوە.

هەر بەپێی داتاكان، لەم ماوەیەدا نۆ بەنداو دروست كراون كە ئەوانیش بریتین لە (دوین، گۆمەسپان، دێوانە، بەستۆڕە، خنس، ئاقوبان، تووڕەجار، شەوگێڕ و چەمرگە) كە سەرجەمیان 252.8 ملیۆن مەترسێجا ئاو گل دەدەنەوە و سەرجەمی تێچووی دروستكردنیشیان 265.7 ملیار دینار بووە.

وێڕای بەنداوەكان، كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان 23 پۆندیشی تەواو كردووە، ئێستاش 58 پۆندی دیكە لە جێبەجێكردندان، لە كاتێكدا پێش كابینەی نۆیەمیش، 97 پۆند لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان هەبوون.

جێی باسە جگە لە پۆند و بەنداوەكان، كابینەی نۆیەم لە ڕێگەی دەیان پرۆژەی گەورەی ئاوەوە، كاری كردووە بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان و هەروەها دابینكردنی ئاو بۆ ئاودێری بۆ ناوچە كشتوكاڵییەكان.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت: ئامانجی سەرەکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان خزمەتکردنی هاووڵاتییانە

سەڵاح

هەولێر … یەکەمین پردی پەڕینەوەی پیادە لە سەر ئاستی هەرێم و هەموو عێراق کرایەوە

دڵشاد

چۆن ئەمریکا دەتوانێت مینەکان لە گەرووی هورمز پاک بکاتەوە

سەڵاح