بەرێوبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگادارییەک ئاراستەی ئەو جوتیارانە دەکات کە لە ماوەی ڕابردوودا سەردانی سایلۆی هەولێریان کردبوو سەبارەت بەو بڕە پارەیەی کە لە پارەی چەکی گەنمی ساڵی (2016) ماوەیان.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بڕیارە ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 2026/1/3، کاتژمێر (9:00)ـی بەیانی، جوتیاران لە سایلۆی هەولێر ئامادەبن بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی پارەکانیان.
هاوکات، بەڕێوەبەرایەتییەکە چەند مەرج و تێبینییەکی گرنگی بۆ وەرگرتنی چەکەکان خستووەتەڕوو و جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەبێت خودی خاوەن چەک خۆی ئامادەبێت، یان ئەو کەسەی نوێنەرایەتی دەکات بریکارنامەی (وەکالە)ی فەرمی و نوێکراوەی ساڵی (2026)ی پێبێت.
سەبارەت بەو خاوەن چەکانەی کە کۆچی دواییان کردووە، بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاند کە پێویستە دابەشنامەی (شەرعی یان یاسایی) لەگەڵ بریکارنامەی گشتیی سەرجەم وارسییەکان بهێنرێت.

