zagros news agency

نێچیرڤان بارزانی و سوودانی جەخت لە خێراکردنی پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەکەنەوە

 

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبۆوه.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی سوودانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ لە بەغدا کۆبوونەوە و جەختیان لە پێویستیی خێراکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کردەوە.”

بەپێی راگەیەندراوەکه، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی گشتیی وڵات و ئەو هەوڵانە کرا کە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لە ئارادان، بە شێوەیەک کە وەڵامدەرەوەی هیوا و داواکارییەکانی هەموو پێکهاتەکانی گەلی عێراق بێت.

له راگەیەندراوەکەدا هاتووه: “نێچیرڤان بارزانی دەستخۆشی لە هەوڵەکانی سوودانی کرد بۆ بەڕێوەبردنی لێکتێگەیشتنەکان و دۆزینەوەی چارەسەری یاسایی و دەستووری بۆ کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم. هەروەها هەردوولا باسیان لە گرژییەکانی ناوچەکە کرد و جەختیان لەسەر ڕۆڵی عێراق بۆ پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی و نێودەوڵەتی و بەهێزکردنی سەروەریی وڵات کردەوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجومەنی سیاسی جەخت لە گرنگیی پێشخستنی بەرژەوەندیی نیشتمانی دەکاتەوە

یاسین

وەیسی سەعید وەیسی: سەرکەوتنی پارتی گەرەنتیی پاراستنی کوردستانە

دڵشاد

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات بەزووترین کات عێراق جێبهێڵن

سەڵاح