zagros news agency

لیژنەی کارەبای پەرلەمان لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانی 13 ساڵی ڕابردوو و چەند گرێبەستێکی گوماناوی دەکات

 

‎لیژنەی کارەبا و وزەی پەرلەمان کۆبووەوە و چەند بڕیار و هەنگاوێکی گرنگی ڕاگەیاند، لەوانە لیژنەکە بڕیاریدا لیژنەیەکی تایبەت پێکبهێنێت بۆ لێکۆڵینەوە لە هەموو دۆسیەکانی کارەبا لە ساڵی 2013 تا 2026، بۆ ئەوەی ئەو کێشانەی لە دەستەی دەسپاکی هەن یەکلایی بکرێنەوە.
‎هەروەها لێکۆڵینەوە لە گرێبەستێکی وێستگەی کارەبای “دۆرە” دەکرێت. گومان هەیە گرێبەستەکە لە “نۆژەنکردنەوە” گۆڕدرابێت بۆ “گۆڕینی هەموو ئامێرەکان” و سەرچاوەی کڕینی کەرەستەکانیش گۆڕدراون، بۆ ئەم مەبەستە چەند بەرپرسێک بانگ دەکرێن.
‎
‎لیژنەکە ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی کەمیی محاویلە و پێداویستییەکان لە ناوچەکانی باکوور و پشت بەستنی هەندێک فەرمانگە بە قەرز، بڕیاردرا بەرپرسانی دابەشکردنی کارەبای باکوور بانگی پەرلەمان بکرێن.
‎
‎ لیژنەکە چاودێری پڕۆژەکانی وزەی خۆر و ئەو پارانە دەکات کە بۆ باڵەخانە حکومییەکان لەو بوارەدا خەرج کراون.
‎لیژنەکە کۆمەڵێک شارەزای نوێی تەکنیکی و یاسایی بۆ ناو لیژنەکە دەستنیشان کرد، بە مەرجێک کاریان تەنها بۆ لیژنەکە بێت نەک نووسینگەی تایبەتی پەرلەمانتاران.
‎
‎هەروەها بڕیاردرا سبەی سێشەممە (5ی ئایار) لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی کارەبا کۆببنەوە بۆ گفتوگۆ لەسەر بودجە، قەرزەکان و چۆنیەتی کۆکردنەوەی پارەی کارەبا لە هاووڵاتیان.
‎
‎
‎
‎

هەواڵی پەیوەندیدار

“One Battle After Another” لەبەردەم مەترسیی لەدەستدانی ١٠٠ ملیۆن دۆلاردایە

ART

زیاتر لە 100 چەکداری داعش کوژران

یاسین

نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە ڕێککەوتنی ئاگربەستی تایلەندا و کەمبۆدیا دەکات

یاسین