zagros news agency

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پێشووتر ئەیاد عەللاوی کۆبووەوە

 

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 5/24، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق ئەیاد عەللاوی کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا، ئەیاد عەللاوی ئاماژەی بەوە دا کە گەلی کوردستان خەبات و تێکۆشانێکی زۆری کردووە و قوربانییەکی زۆری داوە و ڕۆڵێکی دیاری لە ڕزگارکردنی عێراق لە دیکتاتۆری و هێنانەئارای سیستەمی نوێی عێراقدا گێڕاوە، ستایشی ڕۆڵ و پێگەی مێژووییی سەرۆک بارزانیشی وەک ڕێبەرێکی نیشتمانیی مەزن و کاریگەر لە مێژووی سیاسیی کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا کرد.

سەرۆکی حکومەت پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستی دۆستانە و پشتگیریی بەردەوامی ئەیاد عەللاوی وەکوو کەسایەتییەکی نیشتمانیی دیاری عێراق لە دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار

روونکردنەوەیەک دەربارەی چۆنیەتی گەیاندنی کۆمەک بۆ رۆژئاوای کوردستان

دڵشاد

پلەکانی گەرما دادەبەزێت

یاسین

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر؛ ئەمشەو ١٧ هێرش بۆ سەر سنوری پارێزگای هەولێر ئەنجام دراوە

دڵشاد