zagros news agency

پێنج هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەش دەکرێت

 

بڕیاردرا، سەرۆکایەتیی شارەوانی سۆران بەم نزیکانە پێنج هەزار پارچە زەوی ئامادە بکات بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران،

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانی سۆران، بڵاوی کردەوە: “ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی حوزەیرانی 2026، بە ئامادەبوونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار کۆبوونەوەیەکی فراوان ئەنجامدرا لەگەڵ بەرپرسانی دام و دەزگاکانی حکوومی و حزبی شاری سۆران، بۆ تاوتوێکردنی ڕێگاچارەی گونجاو بۆ دابینکردنی زەوی بۆ فەرمانبەران لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانی سۆران.”

ئاشکراشی کردووە:” لە ئەنجامی کۆبونەوەکەدا، بڕیاردرا، سەرۆکایەتیی شارەوانی سۆران بەم نزیکانە پێنج هەزار پارچە زەوی ئامادە بکات بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران، کە ئەمە بە هەنگاوێکی گرنگ دادەنرێت بۆ جێبەجێکردنی بریاری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.”

ئەوەش خراوەتە ڕوو، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار جەختیان لەسەر خێراکردنی پڕۆسەی ئامادەکاری و جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە کردەوە.

لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆراندا نزیکی40 هەزار فەرمانبەر و هێزی ئەمنی ڕەزامەندی وەرگرتنی زەوییان هەیە.

شوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار

لە باکووری کوردستان چیاکانی ناوچەی شرناخ قەدەغە کران

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریكا دەكات

دڵشاد

مامۆستایەکی زمانی کوردی لە سنە سزای یازدە ساڵ زیندان و دوورخرانەوە لە زێدی خۆی بەسەردا سەپا

سەڵاح