zagros news agency

کۆلیبالی؛ئێمە پاڵەوانی ئەفریقاین بەلجیکا لەئێمە دەترسێت

قەرارە ئەمشەو کاتژمێر 11:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان هەڵبژاردەی سەنیگال و بەلجیکا لەسەر یاریگای سێنچری فێڵد ڕووبەڕووی یەکتری ببنەوە لە یارییەکانی قۆتاغی 32ی مۆندیال،پێش یارییەکەش کالیدۆ کۆلیبالی لێدوانێکی هەڕەشە ئامێزی ئاڕاستەی هەڵبژاردەی بەلجیکا کرد و باسی ئامادەیی خۆی کرد.

کۆلیبالی لە لێدوانێکیدا دەربارەی یارییەکەی بەلجیکا وتی؛بەلیجکا لەئێمە دەترسێت،چونکە دەزانێت کێین و چۆنین،ئێمە پاڵەوانی ئەفریقاین و دەمانەوێت بۆ هەمووانی بسەلمێنین هەڵبژاردەیەکی گەورەین،بەبێ هیچ فشارێکەوە دەچینە یاریگا.

دەربارەی ئامادەیی خۆی کۆلیبالی وتی؛تاکو ئێستا دیار نییە ڕاهێنەر بڕیاری بەشداری کردنی من دەدات لەسەرەتاوە یان نا،بەڵام دەبێت زۆر سوپاسی دەستەی پزیشکی هەڵبژاردەکەم بکەم زۆر هاوکارم بوون تاکو لەم مۆندیالە بەشداری بکەم،وە من بۆ ئەو یاریە تەواو ئامادەم و بڕیاری کۆتاییش لەلای ڕاهێنەرە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

گۆنزالۆ ئیناسیۆ تا ئێستا چارەنوسی دیار نیە

یاسین

پرێمەرلیگ.. مانچستەر یونایتد دوو خاڵی دیکەی لەدەستدا

یاسین

لێدوانی سانێ سەبارەت بە بڕیارەکەی بۆ جێهێشتنی بایرن میونشن

یاسین