zagros news agency

ئەمشەو بەڕازیل و نەرویج شەڕی مان و نەمان دەکەن

ئەمشەو لەسەر یاریگای مێتڵایڤ لەئەمریکا هەڵبژاردەی بەڕازیل و نەرویج شەڕی مان و نەمان دەکەن،کە بڕیارە یارییەکە کاتژمێر 11:00ی شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت و چاوەڕوانی یارییەکی بەهێز و پڕ چێژ دەکرێت.

بەڕازیل لەقۆناغی گرووپەکان بەرامبەر بوونێکی و دوو بردنەوەی هەبوو،کە وەکو یەکەم سەرکەوتە قۆناغی 32،لەوێش لەیارییەکی ماندووکەر و دراماتیکی بەزەحمەت توانی هەڵبژاردەی ژاپۆن دووچاری شکست بکات،ئەمشەویش هەڵبژاردەکە دەیەوێت بپەڕێتەوە قۆناغی چارەکی کۆتایی بۆ چوارەم جاری لەسەر یەکتری،ئەمشەویش ڕافینیا و نەیمار بەتەواوی ئامادەن بۆ ئەم یارییە.

هەرچی هەڵبژاردەی نەرویجە بۆ ئەم یارییە ورەیەکی بەرزی هەیە و بەسەرکردایەتی ئێرلینگ هالاند لەقۆناغی گرووپەکاندا دوای دوو بردنەوە و دۆڕانێک بەدووەم پەڕییەوە قۆناغی 32 و لەو قۆناغەش دوای بردنەوەی لە کۆتیڤار گەیشتە ئەم قۆناغە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

نەسر دەچێتە پێشبڕکێی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی PSG

یاسین

چێڵسی و میلان لەسەر گرێبەستی مایگنان ناکۆکییان کەوتە بەینەوە

یاسین

ریاڵ ئۆفەری مان یونایتد ڕەتدەکاتەوە

یاسین