zagros news agency

بوومەلەرزەیەک لەناو یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا

بوومەلەرزەیەک فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیای هەژاند،دوای کەمتر لە مانگێک لە دەستبەکاربوونیان، پاولۆ ماڵدینی و لیۆناردۆ بڕیاریانداوە دەست لە پۆستەکانیان بکێێشنەوە،کە ئەمە دەبێتە سەختی زیاتر بۆ تۆپی پێی ئیتاڵیا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئیتاڵیا، دەستلەکارکێشانەوەی پاولۆ و لیۆناردۆ دوای ئەوە هات کە فیدراسیۆنەکە ڕەتیکردەوە ئەندریا پیرلۆ وەک ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەستنیشان بکات، بڕیارەکە مشتومڕێکی بەرفراوانی لەناو فیدراسیۆنەکەدا بەدوای خۆیدا هێنا.

دەستلەکارکێشانەوەی بەم قەبارەیە و لەم کاتەدا گوزارشت لە ناکۆکییە بەرچاوەکانی ناو فیدراسیۆنەکە دەکات و پرسیاری زیاتر لەسەر داهاتووی پڕۆژەی کارگێڕی و تەکنیکی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەوروژێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

فێڵێکی سیحراوی کە ئەستێرەکان لە ئازار ڕزگار دەکات

یاسین

ناکۆکیەکانی ڕاشفۆرد و مان یونایتد گەیشتوونەتە لووتکە

یاسین

چێڵسی گرێبەستێکی نوێی ڕاگەیاند

sarkar