zagros news agency

ئەمشەو پاڵەوانی جامی سوپەری ئەوروپا یەکلایی دەبێتەوە

 

ئەمشەو یاریگای ڕێد بۆڵ ئەرینا لە شاری ساڵبێرگی نەمسا دەبێتە مەیدانی ئاڵەنگاری و یەکلایی کردنەوەی پاڵەوانی جامی سوپەری ئەوروپا،کە قەرارە لەنێوان یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و یانەی ئاستۆن ڤێلای پاڵەوانی یارۆپالیگ بەڕێوەبچێت،لە کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان فیکەی دەستپێکی یارییەکە لەلایەن عومەر ئارتانی سۆماڵی لێدەدرێت.

پاریس سانجێرمان دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو بەسەرکردایەتی کڤارا و دێمبیلێ وەکو یانەیەکی خەیاڵی هەموو ڕکابەرانی تێکشکاند و لەیاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ توانی بەلێدانە یەکلاییکەرەوەکان لەخاڵی سزا ئارسێناڵەکەی ئارتێنتا دووچاری شکست بکات و بۆ دووەمین لەسەر یەکتری ببێتە پاڵەوانی کیشوەری ئەوروپا.

هەرچی یانەی ئەستۆن ڤێلایە،وەرزی ڕابردوو بووە ئەسپی ڕەشی پرێمەرلیگ و توانی پلەی چوارەم لە ڕیزبەندی ئەو خولە بەهێزەی جیهان بەدەست بهێنت،لە یۆرۆپالیگش هەموو بەربەستەکانی بڕی و توانی لەیاری کۆتایی بە ئەنجامی سێ گۆڵی خاوێن لەیانەی فرایبۆرگی ئەڵمانی بباتەوە و ببێتە پاڵەوانی خولەکە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بردنی مۆندیال گەرەنتیی باڵۆن دۆر نییە

سەڵاح

فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان سزای توندی یانەی شەقڵاوە دەدات

یاسین

یاریزانێکی لێڤانتی باسی کێشەی نێوان خۆی و ڤینیسیۆس دەکات لەناو یاریگا و پەیامێکیشی ئاڕاستە دەکات

یاسین