zagros news agency

فێران تۆرێس؛ئێنریکی وەکو باوکێک بووە بۆمن

لەدوای پەیوەندی کردنی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی،فێران تۆرێسی ئەستێرەی ئیسپانی لەلیدوانێکیدا دڵخۆشی خۆی دەربڕی بەو کاروانە نوێیە و سوپاسی ناسڕ خلێفی و لویس ئێنریکی کرد بۆ ئەو متمانەیە و هیوای خواست لەداهاتوودا بتوانێت نازناوێکی زۆر لەگەڵ یانەکەی پایتەختی فەڕەنسا بباتەوە.

تۆرێس دەربارەی ئێنریکی وتی؛سوپاس بۆ متمانەکەی،من دەمێکە هیوام هەبووە لەژێر سەرپەرشتی ئەودا کار بکەم،لێرەدا لەگەڵ پاریس سانجێرمان چاوەڕوانی ساتێکی خۆش دەکەم،پێشتریش لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا زۆر هاوکاری منی کردوە،کە وەکو باوکێک بووە بۆمن،ئەم وەرزە دەمەوێت باشترین ساتەکانی تۆپی پێ بێت بۆمن.

تۆرێس زیاتر قسەی کرد وتی؛لەوانەی دوای بردنەوەی مۆندیال کاتەکان زۆر بەخێرایی تێپەڕبن و دەرفەتی پشوودان زۆر کەم بێتەوە،بەڵام سرووشتی تۆپی پێ ئاوایە،کە هەمیشە دەبێت بەردەوام بیت لەڕکابەری و منیش حەزم لەمەیە،هیوادارم وەرزی داهاتوو لەگەڵ پاری سانجێرمان بتوانم گۆڵ و ئەسیستی زۆر بنووسمەوە هاندەران دڵخۆش بکەم.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین

لیڤەرپول و فلۆریان ڤێرتز نزیکن لە رێککەوتنی کۆتایی

یاسین

بە سەرکردایەتی تەمیرۆڤ هەولێر لە موسڵی بردەوە

یاسین