zagros news agency

جولیان ئەلڤارێز مانەوەی لە ئەتلەتیکۆ مەدرید یەکلایی کردەوە

جولیان ئەلڤارێزی هێرشبەری ئەرجەنتینی کۆتایی بە سەرجەم دەنگۆکان هێنا و ماتێو ئالێمانیی بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەکەی ئاگادار کردەوە لە بڕیاری مانەوەی لە ریزەکانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، ئەلڤارێز بەم بڕیارە دەرگای چوونی بۆ یانەی بەرشەلۆنە لانی کەم تا مێرکاتۆی زستانی داهاتوو داخست، دوای ئەوەی یانە مەدریدییەکە هەڵوێستێکی توندی بەرامبەر فرۆشتنی نیشاندا و ئامادە نەبوو دەستبەرداری ببێت.

هەروەها یاریزانەکە بۆ سەلماندنی پابەندبوونی، بە شێوازێکی ئاسایی بەشداریی لە مەشقەکاندا کرد تاوەکو تەواوی تۆمەتەکانی پەیوەست بە یاخیبوون ڕەت بکاتەوە.

سەرەڕای بوونی ئۆفەری جددی لەلایەن یانەی ئارسناڵ و میکێل ئارتێتای ڕاهێنەرەوە، ئەلڤارێز بڕیاری مانەوەی هەڵبژارد تاوەکو لەم وەرزەشدا یارمەتیدەری تیپەکەی بێت لە سەرجەم پاڵەوانێتییە ناوخۆیی و ئەوروپییەکاندا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەگەری هەیە کە لە پێکهاتەی سەرەکی پورتوگال یاری نەکات

یاسین

ڕیال مەدرید لە ئەستێرەیەکی لیڤەرپول نزیک دەبێتەوە

یاسین

گاڤی بەرشەلۆنە دەخاتە بەردەم هەڵبژاردەیەکی قورس

یاسین