zagros news agency

ئامانجی داهاتوو ڕیاڵ مەدرید پاراستنی بێلینگهامە تا چەندین ساڵی تر

ڕیاڵ مەدرید لەسەر هەنگاوەکانی بۆ پاراستنی ئەستێرەکانی بەردەوامە و دوای نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆس جۆنیۆر، لە ئێستادا پلانی داهاتووی داڕشتووە بۆ ئەوەی بە خێرایی گرێبەستی جوود بڵینگهام نوێبکاتەوە.

رامۆن ئەلڤارێزی رۆژنامەنووسی ئیسپانی ئاشکرای کردووە کە هەرچەندە گرێبەستەکەی ئێستای بێلینگهام تا هاوینی دووهەزار و بیست و نۆ بەردەوام دەبێت، بەڵام ئامانجی یانەی شاهانە ئەوەیە لە ئێستاوە مانەوەی ئەو یاریزانە بۆ چەندین ساڵی تریش مسۆگەر بکات.

لەلایەکی تریشەوە، ئەستێرە ئینگلیزییەکە لە یانەکەی زۆر دڵخۆشە و هیچ لارییەکی لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نییە، بە جۆرێک لە رێگەی بەڕێوەبەری کارەکانیشیەوە گڵۆپی سەوزی بۆ ئەم هەنگاوە هەڵکردووە.

جێی باسە بێلینگهام لە ساڵی دووهەزار و وست و سێوە پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە کردووە و لە سەد و چل و چوار یارییدا خاوەنی چل و هەشت گۆڵ و سی و شەش ئەسیستە، هاوکات پێنج نازناوی جۆراوجۆریشی لەگەڵ یانەکەدا بەدەستهێناوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

یانەیەکی گەورەی ئیتاڵی هەوڵی گواستنەوەی کۆڤاسیچ دەدات

یاسین

برایتن؛ یەکەم یاریگای تایبەت بە تۆپی پێی ئافرەتان لە ئەوروپا دروستدەکرێت

ahamd.luqman

بەهۆی مێسیەوە هاندەرێکی زۆر بریندار دەبن

یاسین