جود بێڵینگامی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ریاڵ مەدرید پاش بردنەوەیان لە ئینتەر میلان ڕایگەیاند کە یارییەکە بەرامبەر پاڵەوانی ئیتالیا سەخت بووە و لە هەندێک ساتدا بەرگەی فشاری توندی ڕکابەرەکەیان گرتووە.
هەروەها دووپاتی کردەوە کە ریاڵ مەدرید دەیتوانی بە جیاوازیی گۆڵی زیاتر یارییەکە بباتەوە بەڵام بێبەختی و سەیڤە سەرنجڕاکێشەکانی جوزێپ مارتینێز ڕێگەیان نەدا هەلەکان بکەنە گۆڵ، هاوكات ئەستێرەکە جەختی کردەوە کە لەدەستدانی دەرفەتەکانی گۆڵکردن تووشی بێئومێدی و تووڕەیی کردووە، بەڵام جەخت لەوە دەکاتەوە کە گرنگترین شت بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکەیە و ئاستی تیبۆ کورتوا و هێڵی بەرگریی بەرز نرخاند.
جود ئاماژەی بەوەش دا کە یاریزانان بە تەواوی لە بیرۆکە و بنەما تاکتیکییەکانی مۆرینیۆی ڕاهێنەری نوێ تێگەیشتوون و جێبەجێکردنی فشاری بەرز لە هەردوو گۆڵەکەدا ڕەنگیداوەتەوە، لە کۆتاییدا جەختی کردەوە کە هەبوونی کەموکوڕی و پێویستی بە بەرەوپێشچوونی زیاتر، خولیا و ورەیەکی زۆری پێ دەبەخشێت بۆ کارکردنی زیاتر لەگەڵ ڕاهێنەرە نوێیەکەیاندا.

