zagros news agency

پەیوەندی نێوان خواردنی فایبەر (ڕیشاڵ) و باشتربوونی خەو

 

توێژینەوەیەکی نوێ ئاماژە بەوە دەکات کە زیادکردنی ڕێژەی فایبەر (ڕیشاڵ) لە سەمونی ڕۆژانەدا دەکرێت پەیوەندی بە گۆڕانکاری ئەرێنی لە خەوی هەمان شەودا هەبێت. جیاوازییەکان بچووکن، بەڵام سەرنجڕاکێشن چونکە بەراوردی نێوان ژەمی ڕۆژەکە و خەوی هەمان شەو کراوە، بەڵام توێژینەوەکە ڕاستەوخۆ نایسەلمێنێت کە فایبەر هۆکاری سەرەکییە چونکە تاقیکردنەوەیەکی سەربەخۆی کۆنتڕۆڵکراو نەبووە.
ئایا پێویستە فایبەر لە ژەمی ئێوارەدا بخورێت؟ توێژینەوەکە نەیستپاندووە کە خوارنی فایبەر لە شێودا بەسوودتر بێت لە بەیانیان یاخود نیوەڕوان. بڕی گشتیی بەکارهێنانی فایبەر لە تەواوی ڕۆژەکەدا گرنگ بووە، نه ک ژەمێکی دیاریکراو. لەلایەکی ترەوە، توێژەران تێبینییان کردووە کە خواردنی بەشێکی زۆری کالۆری لە ٦ کاتژمێری پێش خەوتندا بەراورد کراوە بە زیابوونی ماوەی خەو بە بڕی ٧.٧ خولەک، بەڵام هاوكات بووەتە هۆی بەرزبوونەوەیەکی کەمی لێدانی دڵ لە شەودا؛ ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە خەوی درێژتر مەرج نیست خەوێکی باشتر بێت.
تەفسیر و ئەنجامەکان: توێژەران چەند هۆکارێک بۆ ئەم پەیوەندییە دەگەڕێننەوە، لەوانە: ڕۆڵی فایبەر لە جێگیرکردنی شەکر لە خوێندا و ئاودانی بەکتریای بەسوودی ڕووخساری ڕێخۆڵە. توێژینەوەیەکی کۆنتر لە ساڵی ٢٠١٦ش ئاماژەی بەوە کردبوو کە فایبەر خەوی قووڵ زیاتر دەکات، لە کاتێکدا چەوری سەربار و شەکر دەبنە هۆی تێکدانی خەو.
فایبەر لە سەوزە، میوە، پاقلەمەنی، دەنکە تەواوەکان و چەرەساتدا هەیە. زانایان جەخت دەکەنەوە کە فایبەر چارەسەری یەکجاری بێخەوی نیست، بەڵکو شێوازی خۆراکی ڕۆژانە تەنها بەشێکە لە هاوکێشەی خەوی باش، لەگەڵ وەرزش، ڕێکخستنی کاتی خەو و دوورکەوتنەوە لە ماددە هۆشەبەر و بەئاگا‌هێنەرەوەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 7

hakar herki

خواردنەوەیەکی سروشتی چارەسەری دڵەڕاوکێی دەکات

lana

سوودەکانی ڤیتامین کەی بۆ تەندروستی دڵ

lana