دەرهێنەر هەوراز محەممەد لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، بەشداریی فیلمی “زەوی سەخت و ئاسمان دوور” لە 45ـەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کامبریج لە بەریتانیا راگەیاند.
فیلمەکە لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی فێستیڤاڵەکەدا کێبڕکێ دەکات و دوو نمایشی دەبێت؛ نمایشی یەکەم لە 30ـی تشرینی یەکەمی 2026 و نمایشی دووەم لە 1ـی تشرینی دووەم بەڕێوەدەچێت.
فێستیڤاڵی فیلمی کامبریج لە بەریتانیا، کە ئەمساڵ 45 ساڵە بەردەوامە، یەکێکە لە فێستیڤاڵە دیارەکان و لەلایەن رێکخەرانی خەڵاتەکانی بافتا و بیفا باوەڕپێکراوە، هەروەها ناوبانگێکی درێژخایەنی لە پاڵپشتیکردنی فیلمە جیاواز و بوێرەکاندا هەیە.
هەوراز محەممەد خۆشحاڵیی خۆی دەربڕیوە بەوەی گەشتی نێودەوڵەتیی فیلمەکەیان لە فێستیڤاڵێکی وا گەورە و خاوەن پێگەوە دەستپێدەکات، هاوکات پیرۆزبایی و دەستخۆشی ئاڕاستەی تەواوی ستاف، کاست، هاوبەشان و سپۆنسەرانی فیلمەکە کردووە بۆ بەرهەمی ماندووبوونیان و وەک سەرکەوتنێک بۆ سینەمای کوردی وەسفی کردووە، هەروەها ئاماژەی بەوەش داوە.

