zagros news agency

لەسەر دۆسیەی گەندەڵی سەرۆکی لێژنەی ناوبژیوانانی تورکیا دەستگیر کرا

 

ڕووداوەکانی ساڵی ڕابردووی کێشەی ناوبژیوانانی جارێکی دیکە نوێدەبێتەوە،کە ساڵی پار چەندین کەیسی گەندەڵی و تێوەگلانی ناوبژیوانای خولی تورکیا ئاشکرا بوو بە یاری کردن بە ئەپەکانی گرەو کردن و قومار کردن،ئەمەش بووە هۆی کێشەیەکی گەورە لە ناوخۆی خولەکە.

ئەمڕۆش ڕۆژنامەیەکی وڵاتەکە ئاشکرای کردوە سەرۆکی سەرۆکی لێژنەی ناوبژیوانانی تورکیا بەهۆی ئاشکرا بوونی دۆسیەی گەندەڵی و ئاڵوگۆڕی نایاسایی بە ناوبژیوانان دەستگیر کراوە و چەندین کەیسی گەندەڵی بەسەردا ساغکراوەتەوە،کە یەکێک لەوانە گۆڕینی ناوبژیوانی یاری بووە لەبەرژەوەندی یانەیەک.

ئەم بابەتە بۆتە هەرایەکی گەورەی نێو میدیاکان و متمانەی ناوبژیوانانی خولەکەی کەمتر کردۆتەوە لەبەرچاوی جیهان،کە ڕەنگە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لەدوای ئەم ڕووداوە بێتە سەرهێڵ چونکە یەکەم جار نییە کەیسی گەندەڵی لەناوبژیوانانی خولەکە ئاشکرا بکرێت.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ مێترۆ پۆلیتانۆ دەبێتە شانۆی دێربی مەدرید

sarkar

پێشکەوتنێکی گەورە سەبارەت بە تۆمارکردنی ئۆلمۆ و ڤیکتۆر

یاسین

سەڵاح