zagros news agency

ئارسناڵ ئۆفەرێکی گەورە بۆ گواستنەوەی رافینیا ئامادە دەکات

یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی بە مەبەستی بەهێزکردنی هێڵی هێرشبردنی و دروستکردنی باشترین پێکهاتە، لە هەوڵەکانی بەردەوامە و پلانی دانوستاندن بۆ مێرکاتۆی زستانەی مانگی یەکی داهاتوو دادەڕێژێت.

لەم چوارچێوەیەدا، تۆڕی فیچاجێس بڵاویکردەوە کە بەرپرسانی یانە لۆندۆنیەکە ئۆفەرێکی گەورەی بە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ ئامادەکردووە بۆ ئەوەی پێشکەشی یانەی بەرشەلۆنەی بکات بەرامبەر گواستنەوەی رافینیای ئەستێرەی بەرازیلی.

هۆکاری سەرەکی گرنگیدانی ئارسناڵ بەم یاریزانە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ئاستە بەرزەی کە لەم وەرزەدا پێشکەشی کردووە و بووەتە یاریزانێکی کاریگەر و ئەستێرەی دیاری یانە کەتەلۆنیەکە لە ژێر ڕاهێنەرایەتی هانسی فلیکدا.

سەرەڕای ئەم ئۆفەرە گەورەیە، سەرچاوەکە ئاماژە بەوە دەکات کە دەستبەرداربوونی بەرشەلۆنە لە رافینیا لەم قۆناغەدا کارێکی زۆر ئەستەمە، چونکە یانەکە و تەواوی ستافی ڕاهێنەران بە بوونی ناوبراو لە پێکهاتەکەیانەوە زۆر دڵخۆشن و بە گرنگ سەیری دەکەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیاڵ مەدرید ئەستێرەیەکی دیکەی لەدەستدا

یاسین

جۆنیۆری کوڕی رۆناڵدۆ لەگەڵ ریاڵ مەدرید مەشقی کردووە

یاسین

لیڤەرپوڵ جێگرەوەی سەڵاحی دەستنیشان کرد

یاسین