کیم مین جای بەرگریکاری یانەی بایرن میونشن دووپاتیکردەوە کە پێکان و کێشەکانی ماسولکەکانی کاریگەری زۆری لەسەر ئاستی ئەم وەرزە هەبووە.
کیم لە لێدوانێکیدا بۆ سکای سپۆرت وتی: هەڵە ڕوودەدات، جا پێکانت هەبێت یان یارییەکی زۆرت ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێموانییە پێکان یان ماندوێتی بیانوو بێت، هێشتا دەتوانم سەرنجم لەسەر شتێک بێت و ڕێگەیەک بۆ بردنەوە بدۆزمەوە.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە هەندێک لە هەواڵەکانی ڕۆژنامەکان خواستی بایرنیان بۆ فرۆشتنی کیم ئاشکرا کرد دوای دابەزینی ئاستی فۆرمەکەی لەم وەرزەدا.

