zagros news agency

لیڤەرکوزن شوێنگرەوەی ئاڵۆنسۆی دیاری کرد

دوای ڕۆیشتنی چابی ئاڵۆنسۆ یانەی بایرن لیڤەرکوزنی ئەڵمانی بەدوای ناوێک دەگەڕا تاکو بیخاتە شوێنی ئەو ڕاهێنەرە بۆ سەرپەرشتی کردنی تیپەکە و یانەکەش دوای دانیشتن و گفتوگۆ کردن لەگەڵ چەند ڕاهێنەرێک لەکۆتاییدا تین هاگی هۆڵەندی وەکو ڕاهێنەری نوێی یانەکە دیاری کرد.

تین هاگ لە ڕابردوودا ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بوو،کە لەگەڵ ئەو یانەیە لە ماوەی دوو وەرز و نیو نەیتوانی گۆڕانکاریەکی گەورە دروست بکات و یانەی مانچێستەریش لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی تیپەکە دووری خستەوە.

تین هاگ لە ڕابردوودا وەکو هاوکاری پێپ گواردیۆلا لە بایرن میونخ کاری کردوە و ئەو ڕاهێنەرە یەکێکە لەوانەی پشت بە یاریزانی گەنج دەبەستێن بە تایبەت ئەوەی کردی لەگەڵ ئەیاکس ئەمستەردام لە ساڵی 2019،کە تیپەکەی بە کۆمەڵێک لاو گەیاندە یاری پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیال مەدرید پێکانی کۆرتوای ڕاگەیاند

یاسین

جامی یۆرۆ.. ئوکراینا بە ڕیمۆنتادا شکستی بە سلوڤاکیا هێنا

یاسین

ئەلنەسر پێگەی خۆی لە بەرامبەر ڕیال مەدرید دەپارێزێت

یاسین