zagros news agency

ئاژانسی ڕیکۆرد: زانیاری دەربارەی گەڕانەوەی فلێکس بۆ بەنفیکا بڵاو دەکاتەوە

 

ئاژانسی ڕیکۆردی پرتوگالی لە هەواڵێکی ئەم ئێوارەیەیدا زانیاریەکی نوێی بڵاو کردەوە سەبارەت بە گواستنەوەکانی هاوینە،کە ئەویش گەڕانەوەی (جواو فلێکس) پرتوگالیە لە یانەی چێڵسیەوە بۆ بەنفیکا.

 

بەگوێرەی ڕیکۆرد ئەمجارە هەوڵەکەی بەنفیکا تەواو جدیە و سوورە لەسەر گەڕانەوەی ئەو ئەستێرەیەی پێشووی تیپەکە،کە لە هاوینی 2019 بەبڕی 130 ملیۆن یۆرۆ بەنفیکای بەجێـهێشت و چووە ئەتلەتیکۆ مەدرید.

 

فلێکس دوای تەواو بوونی ماوەی خواستنەکەی لەگەڵ میلان گەڕایەوە چێڵسی و یانە لەندەنیەکەش ئەو یاریزانەی نەخستۆتە نێو پلانەکانی وەرزی داهاتوو،کە ئەمەش ئاسانکاریەکی باش دەبێت بۆ گەڕانەوەی فلێکس بۆ بەنفیکا.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپوول نزیکە لە ڕێککەوتن

یاسین

مارێسکا پێش یارییەکەی ئارسناڵ گومانی لەسەر پاڵمەر دروست دەکات

یاسین

ڕۆناڵدۆ و کوڕەکەی بەیەکەوە یاری دەکەن

یاسین