zagros news agency

بە فەرمی: بارسێلۆنا پێکانەکەی فێرمین لۆپێز و ماوەی دوورکەوتنەوەی ئاشکرا دەکات

 

بارسێلۆنا لەڕێگەی بەیاننامەیەکی پزیشکی فەرمی کە،ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە بڵاویکردەوە، ڕایگەیاند کە فێرمین لۆپێزی یاریزانی لاوی ماسولکەکانی چەپی تووشی پێکان بووە، ئەمەش پشتڕاستیکردەوە کە نزیکەی سێ هەفتە لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

لۆپێز لە دوایین یاری تیپەکەی بەرامبەر خیتافی تووشی پێکان بوو، ئەمەش دوای ئەوەی تووشی ئازارێکی زۆر بوو، ناچار بوو یاریگا بەجێبهێڵێت.

پشکنینە پزیشکییەکان دەستنیشانکردنی جۆری پێکانەکەیان پشتڕاستکردەوە، ئەمەش تاڕادەیەک ئاسوودەیی بە هاندەران بەخشی دوای ئەوەی ڕەتیانکردەوە پێکانێکی هەبێت.

ئامادەنەبوونی فێرمین گورزێکی تەکنیکییە بۆ هانسی فلیک لە قۆناغی داهاتوودا، بەتایبەتی کە بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی هەندێک یاری سەخت دەبێتەوە بەبێ فێرمین دیارترینیان یارییەکەی بەرامبەر ڕیال سۆسیداد لە خولی ئیسپانی و لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەردا بەرامبەر پاریس سانجێرمان ئەنجام بدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرێمەرلیگ.. لیڤەرپوول سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا

یاسین

بەھای دۆلار بەرزبووەوە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی نۆردراین – ڤێستڤاڵنی ئەڵمانیا دەکات

یاسین