دوێنێ لەندەنی پایتەختی بەریتانیا یاریگای ستانفۆرد برێدج میوانداری یاریەکی خێرخوازی دۆستانەی کرد لەنێوان ئەفسانەکانی لیڤەرپول و چێڵسی،کە کۆمەڵێک ئەستێرەی هەردوو یانە ئامادە بوون دیارترینیان ئیدین هازارد و جۆن ئۆبیمـیـکێـڵ و دیگۆ کۆستا بوون.
ئەوەی جێگای مشتومڕێکی زۆر بوو کردارەکانی دیاگۆ کۆستا بوون،کە ئاژاوەیەکی لەنێو یاریگا دروست کرد و بەتوندی چەند جارێک لە مارتێن شکرتێڵی یاریزانی لیڤەرپولیدا و یاریزانان و ناوبژیوان کەوتنە نێوانیان،کە بووە هۆی ناڕەزایەتیەکی زۆری هاندەرانی هەردوولا بەتایبەت هاندەرانی لیڤەرپول.
دیگۆی کۆستای تەمەن 37 ساڵ لەڕابدوودا یەکێک بوو لە گۆڵکارە دیارەکانی جیهان و لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید و چێڵسی ساڵانی ئەوپەڕی درەوشانەوەی بووە و توانیوەیەتی پریمەرلیگ و خولی ئیسپانی و چەندان نازاناوی دیکە بباتەوە لە کاروانی یاری کردنی و هەمیشە کەسایەتیەکی توندڕەوی هەبووە لەنێو یاریگادا و دواجار لە ساڵی 2024 کۆتایی بەکاروانی وەرزشی هێنا.
“سەرکار ڕێبوار”

