رۆناڵدۆی ئەستێرەی پۆرتوگال لە یاریی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئیرلەندا لێدانێکی توندی ئاڕاستەی بەرگریکارێکی هەڵبژاردەی بەرامبەر کرد و ئەوەش بووە هۆکاری ئەوەی کارتی سووری راستەوخۆی پێبدرێت.
کرانە دەرەوەی ئەو یاریزانە لەو یارییەدا کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا بەشێوەیەک کە پۆرتوگالیەکانیش رەحم بەو ئەستێرەیە ناکەن و رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆریان کردووەتەوە.
رۆژنامەی ئەبۆلای پۆرتوگالی لە راپۆرتێکدا لەسەر ئەو کارتە سوورە نوسیویەتی، پێویست رۆناڵدۆ شەرم بکات و هەست بە شەرمەزاری بکات چونکە ئەوەی کاپتنەکەیان کردوویەتی جێگای داخە.
ئەو رۆژنامەیە دەڵێت، تەنها توندوتیژی و لێدانەکە مەترسیدار نەبوو بەڵکو توڕەییەکەی گونجاو نەبوو، ئەوەی خراپتر بوو کاردانەوەکانی بوو کە نمایشی بۆ هاندەرانی ئیرلەندا دەکرد بە نمونەی گریان و جوڵەی سەری.
دەشڵێت، ئەو یاریزانە تێنەدەگەیشت کە چی رویداوە تا کارتە سوورەکەی وەرگرت و دواتریش چەپڵەی بۆ هاندەران لێدا وەک ئەوەی کە ئەوان هۆکاری پێدانی کارتە سوورەکە بووبن.

