zagros news agency

چاڤی هێرناندێز نزیکە لەیانەیەکی گەورەی ئینگلتەڕا

 

بەرپرسانی یانەی تۆتنهام لە ئەنجامەکانی یانەکە رازی نین و دەیانەوێت تۆماس فرانکی راهێنەر دووربخەنەوە و لەجێگەی ئەو چاڤی هێرنانێدێز بکەن بە راهێنەر، لە ئێستاشدا بەکۆکردنەوەی 22 خاڵ لە پلەی 11یەمی پریمەر لیگ دێت و لەکۆی 16 یاری خاوەنی شەش بردنەوە و چوار یەکسان و شەش شکستە.

فیچاخێس باسی لەوەشکردووە، بەرپرسانی تۆتنهام پێیانوایە یانەکە لە ئێستادا شێوازێکی یاریکردنی دیاریکراوی نییە و ناسنامەی خۆی لەدەستداوە، لەبەر ئەوەش دەیانەوێت تۆماس فرانک لە کارەکەی دووربخەنەوە و راهێنەرەکەی پێشووی بەرشەلۆنە بکەن بە جێگرەوەی.

ئەم خواستەی یانەکەی پریمەر لیگ لە کاتێدایە، پێشتر چاڤی هێرناندێز خواستی خۆی بۆ راهێنەرایەتی کردنی یانەیەکی پریمەر لیگ نەشاردووەتەوە و باسی لەوەکردبوو دەیەوێت لەو خولە بەهێزە راهێنەرایەتی بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

گۆڕانکاری بەکۆمەڵ لە پێکهاتەی ڕیاڵ مەدرید بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لیگانیس

یاسین

فلیک؛ئەوانەی لە ڕیاڵ مەدرید ڕوودەدەن بۆمن گرنگ نین

sarkar

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چەند بڕیارێک دەردەکات

یاسین