پاش کۆتاییهاتنی کاروانی یارییکردنی تیاگۆ سیلڤا لە یانەی فلومینێنزی داهاتووی ئەم یاریزانە بووەتە جێگەی بایەخ و بە نادیاری ماوەتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تۆڕی ئی ئێس پی ئێن بڵاوی کردووەتەوە یانەی چێڵسی ئینگلیزی هەوڵەکانی بۆ گەڕاندنەوەی بەرگریکارە بەڕازیلییەکە دەست پێ کردووە بەڵام ئەمجارە بە مەبەستی وەرگرتنی پۆستێکی راهێنەرایەتی لە نێو ستافی تەکنیکی یانەکەدا نەک وەک یاریزان.
لە بەرامبەردا کێبڕکێیەکی توند لە خولی ئیتاڵیاوە هاتووەتە پێشەوە کاتێک یانەی ئەی سی میلان بە فەرمی گرێبەستێکی بۆ ماوەی یەک وەرز پێشکەش بە سیلڤا کردووە تاوەکو بۆ ساڵێکی تر لە نێو لاکێشە سەوزەکاندا درێژە بە یارییکردن بدات.
لە ئێستادا ئەم بەرگریکارە ئەزمووندارە لە نێوان دوو بژاردەی یەکلاکەرەوەدا ماوەتەوە کە یان دەبێت کۆتایی بە کاروانی وەرزشی خۆی بهێنێت و قۆناغێکی نوێ لە بواری راهێنەرایەتی لەگەڵ چێڵسی لە خولی ئینگلیزی دەست پێ بکات یان بگەڕێتەوە بۆ سان سیرۆ و ئەزموونێکی نوێ لە خولی ئیتاڵی بە درێسی رۆسۆنێرییەوە تاقی بکاتەوە پێش ئەوەی بە یەکجاری ماڵئاوایی لە یاریکردن بکات.

