zagros news agency

چارەنووسی ڕائول ئەسینسۆ لە ڕیاڵ مەدرید یەکلایی بووەوە

 

پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا گومانێکی زۆر لەسەر داهاتووی بەرگریکاری لاو رائول ئەسینسۆ لە پێکهاتەی یانەی ڕیاڵ مەدرید هەبوو، دواجار بە شێوەیەکی فەرمی چارەنووسی ئەم یاریزانە بۆ وەرزی داهاتوو دیاریکرا.

 

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە ڕاپۆرتێکی بەرفراواندا ئاشکرایکردووە کە کارگێڕی یانەی شاهانە بڕیاریانداوە ئەسینسۆ وەک بەشێکی دانەبڕاوی پلانی داهاتووی یانەکە بمێنێتەوە و متمانەیەکی زۆری پێ بکرێت.

 

خاڵی وەرچەرخان لەم بڕیارەدا پەیوەستە بە هاتنی خۆسێ مۆرینیۆ وەک ڕاهێنەری نوێی یانەکە، کە لە یەکەم هەنگاوەکانی کارکردنیدا سەرسامی تەواوی خۆی بە تواناکان و ڕۆحیەتی جەنگاوەری ئەم بەرگریکارە تەمەن ٢٣ ساڵە دەربڕیوە. مۆرینیۆ پێیوایە ئەسینسۆ خاوەنی ئەو تایبەتمەندییانەیە کە دەیکاتە کۆڵەکەیەکی جێگیر و بەهێز لە هێڵی دواوەی یانەکەدا، بەتایبەت لەو کاتانەی کە یانەکە پێویستی بە گۆڕانکاری و نوێکردنەوەی بەرگری هەیە.

 

وەک نیشانەیەک بۆ ئەم متمانە زۆرەی ڕاهێنەر و یانەکە، بڕیارە لە وەرزی داهاتوودا درێسی ژمارە ٤ کە پێشتر لەلایەن دەیڤد ئەلاباوە لەبەر دەکرا و بەهۆی ڕۆیشتنی ئەلاباوە چۆڵ دەبێت، بدرێتە رائول ئەسینسۆ، کە ئەمەش نیشاندەری بایەخی پێگەی یاریزانەکەیە لەناو ژووری جلگۆڕینی یانەکەدا.

 

سەرباری دەستپێشخەری و متمانەی مۆرینیۆ، کۆمەڵێک هۆکاری دیکەی تەکنیکی و بارودۆخی ناو یانەکە بە خێرایی بوونە هۆکار بۆ ئەوەی بڕیاری مانەوەی ئەسینسۆ مسۆگەر بکرێت. بارودۆخی پێکانی بەردەوامی ئێدێر میلیتاو کە ناچاریدەکات کاتێکی زۆر لە دەرەوەی یاریگا بەسەر بەرێت، لەگەڵ بە دڵنیاییەوە ڕۆیشتنی دەیڤد ئەلابا لەم هاوینەدا، هێڵی بەرگری یانەی شاهانەی ڕووبەڕووی بۆشاییەکی گەورە کردووەتەوە.

 

ئەم بارودۆخە هەستیارە وای لە ئیدارەی یانەکە کردووە کە پشت بە توانا ناوخۆییەکانی خۆیان ببەستن و ڕێگری لە هەر گرێبەستێکی دەرەکی بکەن کە مەترسی لەسەر داهاتووی ئەسینسۆ دروست دەکرد.

 

ئەم بڕیارە بە تەواوی ئەو گومان و دەنگۆیانەی بڕەواندەوە کە پێش دوو مانگ لەسەر داهاتووی ئەم یاریزانە هەبوون و ئاماژەیان بە ئەگەری ڕۆیشتنی یانەکە دەکرد بۆ بەدەستهێنانی خولەکی زیاتری یارییکردن. ئێستا ئەسینسۆ بە متمانەیەکی زۆرەوە دەڕوانێتە وەرزی نوێ، کە تێیدا چانسی ئەوەی دەبێت خۆی وەک یەکێک لە باشترین بەرگریکارە لاوەکانی ئەوروپا بسەلمێنێت و متمانەی مۆرینیۆ بە ئاستە بەرزەکانی لە ناو یاریگادا بگەڕێنێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرشەلۆنە نیازێکی جدی هەیە بۆ گواستنەوەی لویس دیاز

یاسین

سوپرایزێک سەبارەت بە وادەی مۆندیالی ٢٠٣٤

یاسین

بێلینگهام سووکایەتی بە یاریزانێکی مایۆرکا دەکات

یاسین