zagros news agency

جێمینی تایبەتمەندیەکی نوێی بۆ دروستکردنی وێنەی کەسی زیاد کرد

کۆمپانیای گووگڵ بە فەرمی ڕایگەیاند کە تایبەتمەندیی دروستکردنی وێنەی کەسی و گۆڕینی شێوازی وێنەکان (Personalized AI Image Generation) لە ڕێگەی مۆدێلی جێمینییەوە ئێستا بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی ناو ئەمریکا بە خۆڕایی بەردەستە بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی پێگەی تێک کڕانچ ئەم نوێکارییە نوێیەی گووگڵ ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات کە وێنەی سەرەکی و ناسنامەی ڕوخساری کەسەکان وەک مەرجێکی جێگیر بهێڵنەوە و تەنها گۆڕانکاری داهێنەرانە لە جلوبەرگ و پۆزی جەستە و پاشبنەما و ڕووناکیدا بکەن بەبێ ئەوەی شێوازی دەموچاوەکە بگۆڕێت
ئەم هەنگاوە وەک کێبڕکێیەکی ڕاستەوخۆ دەبینرێت لەگەڵ پلاتفۆرمەکانی تری دروستکردنی وێنە و ئامانجی سەرەکی پێشکەشکردنی ئامرازێکی وردترە بۆ بەکارهێنەران و کەرتی مارکێتیینگ کە دەیانەوێت وێنەی ڕیالیستی بە کوالێتی بەرز بەرهەم بهێنن هاوكات گووگڵ ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی داهاتوودا کار دەکات بۆ فراوانکردنی ئەم تایبەتمەندییە بۆ بەکارهێنەرانی ناوچەکانی تری جیهانیش تا بتوانن سوود لەم سیستمی دروستکردنە پێشکەوتووە وەربگرن

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Meta ئۆفەری ملیۆن دۆلاری پێشکەش بە OpenAi کردوە

سەڵاح

Flux تایبەترین جۆر ژیری دەستکردی وێنەکێشانە

سەڵاح

کۆمپانیای Snspchat تایبەتمەندیەکی دیکە زیاد دەکات

یاسین