zagros news agency

کۆمپانیای مێتا نوێکارییەکی گەورەی بڵاوکردەوە بۆ ئەپی واتسئەپ لەسەر تەواوی ئامێرەکانی

 

کۆمپانیای مێتا نوێکارییەکی فرەوان و گرنگی بۆ واتسئەپ بڵاوکردەوە کە ئەزموونی بەکارهێنانی ئەپەکە لەسەر شاشەی ئۆتۆمبێل و ئامێرەکانی تر بە تەواوی دەگۆڕێت

لەمەودوا بەکارهێنەران دەتوانن بە شێوازێکی زۆر ئاسانتر لەسەر شاشەی ئۆتۆمبێلەکانیان لە ڕێگەی Apple CarPlay و Android Auto مێژووی پەیوەندییەکان ببینن گوێ لە نامە دەنگییەکان بگرن و بە دەنگ وەڵام بدەنەوە
هاوكات پێشتر بۆ بەکارهێنانی واتسئەپ لەسەر ئایپاد دەبوا ئەکاونتەکە بە مۆبایلەکەتەوە ببەستیتەوە بەڵام ئێستا دەتوانیت بە شێوەیەکی سەربەخۆ و ڕاستەوخۆ لەسەر ئایپاد خۆت تۆمار بکەیت
جگە لەمانەش سیستمێکی نوێ زیادکراوە بۆ بەشکردنی مۆسیقا لە ستاتۆس و دەستکاریکردنی فایلی PDF بە ڕاستەوخۆ لەناو چاتەکاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەسیم گەیلان: لە هەر پێنج عێراقییەک یەکێکیان جگەرە دەکێشێت

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەکات

سەڵاح

ئیلۆن ماسک کۆتایی بە هاوکاریی خۆی لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ هێنا

سەڵاح