دەزگای دادوەری ئێران ڕایگەیاند، مۆڵەتی نیشتەجێبوونی ١٢٠٠ هاووڵاتیی ئیماراتی کە لە ئێران دەژین، هەڵوەشێنراوەتەوە و پێویستە لە ماوەی یەک هەفتەدا وڵات بەجێبهێڵن.
بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئێران، ئەم بڕیارە وەک وەڵامێک بە «کردەوەی دوژمنکارانەی حکوومەتی ئیمارات» وەسفکراوە.
پێشترش دەسەڵاتدارانی ئێران ئاماژەیان بە وەستانی چالاکیی نەخۆشخانە و کڵوبی ئێرانییان لە دوبەی و هەروەها داخستنی پێنج قوتابخانەی ئێرانی لە ئیمارات کردبوو، کە چارەنووسی خوێندنی نزیکەی ٢٥٠٠ خوێندکار خستووەتە دۆخی نادیار.
لە هەمان کاتدا، دەزگای دادوەریی ئێران ڕایگەیاند، ئەو هاووڵاتییە ئێرانییانەی مۆڵەتی نیشتەجێبوونیان لێسەندراوە، دەتوانن «بەبێ هیچ نیگەرانییەک» لە ڕێگای سنوورە خاکییەکانەوە بگەڕێنەوە بۆ وڵات.
ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی دوایینەدا، لە چوارچێوەی گرژییە ناوچەییەکان، هێرشە مووشەکی و درۆنییەکان ئاراستەی ئیمارات کراون.
هەواڵی داهاتوو

