ئەپڵ لە دانوستاندندایە بۆ بەخشینی سەدان ملیۆن دۆلار بۆ بڵاوکەرەوەکانی هەواڵ تا زانیاری نوێ بە Siri بدەن کۆمپانیای Apple چووەتە ناو دانوستاندنی جدی لەگەڵ دەزگا و بڵاوکەرەوە گەورەکانی هەواڵ تا ڕێگەیان پێبدات زانیاری و هەواڵە بەپەلەکانیان ڕاستەوخۆ بەکاربێنێت بۆ بەهێزکردنی یاریدەدەری دەنگیی Siri AI
بە پێچەوانەی کۆمپانیاکانی تری ژیریی دەستکرد کە پارەیەکی جێگیر بۆ دەستگەیشتن بە تەواوی ئەرشیف دەدەن ئەپڵ پێشنیازی کردووە هەر جارێک کە Siri زانیاریی دەزگایەکی ڕاگەیاندن بەکاربهێنێت بۆ وەڵامدانەوەی بەکارهێنەران پارە بەو دەزگایە بدات بەمەش ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەپڵ بودجەیەکی گەورەی بە بەهای سەدان ملیۆن دۆلار بۆ ئەم ڕێککەوتنانە تەرخان کردووە.
ئامانجی ئەپڵ لەم هەنگاوە ئەوەیە وەڵامەکانی Siri بە تەواوەتی دروست و باوەڕپێکراو ببن و ڕێگری بکات لە بڵاوبوونەوەی زانیاری و سەردێڕی هەڵە.

