گوگڵ ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات نیشانەی ئایکۆن دیار لەسەر وێنە دروستکراوەکانی ژیریی دەستکرد لابدەن
کۆمپانیای گوگڵ گۆڕانکارییەکی نوێی لە ڕێنماییەکانی بەکارهێنانی وێنە دروستکراوەکانی ژیریی دەستکرددا کرد و ئێستا ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات نیشانەی ئایکۆنی دیار (Visible Watermark) لەسەر ئەو وێنانە لابدەن کە لە ڕێگەی ئامرازەکانی ژیریی دەستکردی کۆمپانیایەکەوە دروست دەکرێن.
ئەم بڕیارەی گوگڵ ئاسانکارییەکی زۆر بۆ دیزاینەران و دروستکەرانی ناوەڕۆک دەکات تا بتوانن وێنەکان بۆ کاری پیشەیی بەکاربهێنن بەبێ ئەوەی لۆگۆ یان نیشانەی دیار بەسەر وێنەکەوە دەربکەوێت
کۆمپانیاکە جەخت دەکاتەوە کە بۆ پاراستنی متمانە و ڕێگریکردن لە زانیاری هەڵە هێشتا کۆد و نیشانەی ئایکۆنی شاراوە (Invisible Watermark) لە ناوخۆی فایلەکاندا (Metadata) دەهێڵێتەوە تاوەکو شۆپاندن و ناسینەوەی وێنەکان ئاسان بێت

