zagros news agency

ئۆپن ئەی ئای نیشاندانی ڕیکلام لە ناو ChatGPT لە هیندستان دەستپێدەکات

 

کۆمپانیای OpenAI بڕیاریدا ڕیکلام لە ناو هەردوو ئاستی بێبەرامبەر (Free) و بەشداریی هەرزانی Go لە ناو پلاتفۆرمی ChatGPT لە وڵاتی هیندستان نیشان بدات، کە زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن بەکارهێنەری هەفتانەی لەو وڵاتەدا هەیە.

 

لە قۆناغی یەکەمدا ڕیکلامی ٥٠ براندی جۆراوجۆر بڵاودەکرێتەوە. هەروەها کۆمپانیاکە لە مانگی داهاتوودا سیستەمی بەڕێوەبردنی ڕیکلام (Ad Manager) بۆ بازرگانان بەردەست دەکات کە کەمترین تێچووی ڕۆژانەی ڕیکلام تێیدا ٧٢٥ ڕوپیەی هیندی (نزیکەی ٧.٦ دۆلار) دەبێت.

 

ئەم هەنگاوەی OpenAI دوای ئەوە دێت کە بەرنامەی نیشاندانی ڕیکلامەکانی لە سەرەتای ئەمساڵدا لە ئەمریکا و ئەوروپا ئەنجامدا؛ ئامانجی سەرەکیشی زیادکردنی سەرچاوەکانی داهات و هەمەجۆرکردنیانە بەرەو ئامادەکاری بۆ خستنەڕووی پشکەکانی لە بۆرسەدا (IPO).

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای openAI خزمەتگوزاریەکی تری زیاد کرد

یاسین

بۆچی زۆربەی فڕۆکە گەشتیارییەکان ڕەنگیان سپییە؟

سەڵاح

مایکرۆسۆفت لە نێوان پەرەپێدانی ژیریی دەستکرد و ئامانجەکانی وزەی پاکدا تووشی کێشە بووە

یاسین