لە نوێترین نوێکاریی یووتیوبدا بینەران دەتوانن بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەستکاری ئەو ناوەرۆکانە بکەن کە لە پەڕەی سەرەکیدا بۆیان دەردەکەوێت ئەم تایبەتمەندییە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات فیدی تایبەت بە خۆیان دروست بکەن و کۆنترۆڵی زیاتریان بەسەر ئەلگۆریتمی پێشنیازکردنی ڤیدیۆکاندا هەبێت.
ئەم هەنگاوە ئاسانکاری دەکات بۆ ئەوەی بەکارهێنەران بەپێی ئارەزوو و کەشوهەوای تایبەتی خۆیان ناوەرۆکی پەڕەی سەرەکی پۆڵێن بکەن بەبێ ئەوەی بە تەواوی سیستمی پێشنیازکردنی گشتی تێکبدەن.

