zagros news agency

سی ئێن ئێن: ناکۆکیی ئەمریکا و ئێران ئەوەندە زۆر نییە

کەناڵی سی ئێن ئێن لە ڕاپۆرتێکی نیک ڕۆبەرتسۆن، پەیامنێری باڵای ئەو کەناڵەدا، لە زاری “سەرچاوە ئاگادارەکانەوە” بڵاوی کردەوە، هەرچەندە ئەمریکا و ئێران خولی دووەمی دانوستانەکانیان لە پاکستانی ئەنجام نەداوە، بەڵام ناکۆکیی هەردوولا ئەوەندە زۆر نییە کە دەردەکەوێت.

بە گوتەی ئەم سەرچاوانە، دیپلۆماسییەکی چڕ لە پشت پەردەدا لە ئارادایە و دانوستانەکان جەخت لەسەر پرۆسەیەکی قۆناغبەندی دەکەن؛ هەنگاوی یەکەم “گەڕانەوە بۆ دۆخی پێش جەنگ و کردنەوەی گەرووی هورمز بەبێ سنووردارکردنی گومرگی” لەخۆ دەگرێت.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لێکۆڵینەوە لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانی بۆ قۆناغەکانی دواتر دوا خراوە. دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، پێشتر جەختی کردبووەوە، هەر ڕێککەوتنێک دەبێت ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم لەخۆ بگرێت؛ ئەو مەرجەی ئێران تا ئێستا قبووڵی نەکردووە. نێوەندە نێوەندگیرەکان فشار لە هەردوولا دەکەن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن و ڕۆژانی داهاتوو لەم پرۆسەیەدا بە یەکلاکەرەوە دادەنرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پزشکیان: بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکان ئامادەی ڕێککەوتنین

یاسین

پلەی گەرمی زەریاکان لە مانگی حوزەیراندا ریکۆردێکی مێژوویی تۆمار کرد

یاسین

سێ بۆمبی سەردەمی جەنگی جیهانیی دوەم پووچەڵ دەکرێنەوە

سەڵاح