zagros news agency

مایکرۆسۆفت کۆمپانیایەکی نوێ بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ژیریی دەستکرد دادەمەزرێنێت

 

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بە فەرمی ڕایگەیاند کە کۆمپانیایەکی نوێی سەرپەرشتیار بە ناوی Microsoft Frontier Company دادەمەزرێنێت کە تەواوی سەرنجی لەسەر یارمەتیدانی کۆمپانیاکان دەبێت بۆ جێبەجێکردن و سەرکەوتنی پڕۆژەکانی ژیریی دەستکرد لە ژینگەی کارەکەیاندا بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی پێگەی تێک کڕانچ مایکرۆسۆفت بۆ ئەم پڕۆژە گەورەیە بڕی ٢.٥ ملیار دۆلار وەبەرهێنان دابین دەکات و نزیکەی ٦,٠٠٠ کارمەند و ئەندازیاری شارەزا لە ناوخۆی کۆمپانیاکەوە دەگوازێتەوە بۆ ئەم بەشە نوێیە.
ئامانجی سەرەکی ئەم کۆمپانیا نوێیە پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەیە کە لە کەرتی بازرگانیدا هەیە چونکە زۆرێک لە کۆمپانیاکان دەیانەوێت تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکرد بەکاربهێنن بەڵام لە ڕووی جێبەجێکردنی کرداری و بەدەستهێنانی قازانج لە وەبەرهێنانەکانیاندا ڕووبەڕووی کێشە دەبنەوە هاوکات ئەم هەنگاوەی مایکرۆسۆفت وەک وەڵامێکی بەهێز دەبینرێت بۆ کێبڕکێی هاوشێوەی کۆمپانیاکانی ئەمازۆن (AWS) و ئۆپن ئەی ئای کە دەیانەوێت ڕاوێژکاری و ژێرخانی ڕاستەوخۆ پێشکەشی کڕیارە گەورەکانی کەرتی پیشەسازی و بازرگانی بکەن تا بتوانن بە خێراترین شێوە سیستمەکانیان بەرەو ژیریی دەستکرد بگوازنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی نێچیرڤان بارزانی بۆ سەری سالی کۆچی

گوران

سەرۆکی حکومەت پێشانگەی نێودەوڵەتیی ئۆتۆمبێلی لە هەولێر کردەوە

سەڵاح

دادگای فیدراڵی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی پەسەند کرد

یاسین