مەیسەم، مەسعوود و مستەفا خامنەیی، سێ کوڕی عەلی خامنەیی، لە ڕیزی پێشەوەی ڕێوڕەسمی نوێژی مردووی ڕێبەری پێشووی حکوومەت لە مۆسەلای تاران ئامادە بوون.
ئەمە لە کاتێکدایە براکەی تریان، موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری ئێستای حکوومەت، لەم ڕێوڕەسمەدا ئامادە نەبوو.
لە هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر بەیتوڕەهبەری لە ٩ی ڕەشەممە (٢٨ی شوبات)، جگە لە عەلی خامنەیی، چوار ئەندامی خێزانەکەی بە ناوەکانی بوشرا حوسێنی خامنەیی (کچ)، میسباحولهودا باقری (زاوا و هاوسەری هودا خامنەیی)، زەهرا حەداد عادل (بووک) و زەهرا محەمەدی گوڵپایەگانی (نەوە) کوژران.
لە ڕێوڕەسمی نوێژی مردووی مۆسەلای تاران، وێنەیەکی محەمەد جەواد محەمەدی گوڵپایەگانی بڵاو کرایەوە، هاوسەرەکەی (بوشرا حوسێنی خامنەیی) و کچەکەی (زەهرا محەمەدی گوڵپایەگانی) لە هێرشەکەی سەر بەیتوڕەهبەریدا کوژراون.
هەواڵی پێشوو

