zagros news agency

وشکەساڵی بەشێکی ئەڵمانیای گرتووەتەوە

ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژینگەییی “هێلمهۆڵتز” ڕایگەیاند وشکەساڵی لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا بەهۆی کەمیی باران لە پاییزی ڕابردووەوە و شەپۆلی ئەم دوایییەی گەرما، گەیشتووەتە قۆناغێکی نیگەرانکەر.
ئاندریاس مارکس، بەرپرسی “چاودێری وشکەساڵی” لەم ناوەندە، ئاماژەی بە خێراییی وشکبوونی خاک کرد و گوتی: «تەنانەت هاوینێکی پڕبارانیش بە زەحمەت دەتوانێت کەمیی ئاوی کۆبووەوە قەرەبوو بکاتەوە.»
بە گوتەی ئەو، گەرمای هەفتەکانی ڕابردوو شێی چینە ڕووکەشەکانی خاکی بە خێرایی کەم کردووەتەوە و سەرچاوەکانی ئاوی ژێرزەویش هێشتا لە ئاستێکی نزمدا ماونەتەوە.
شارەزایان هۆشداری دەدەن بەردەوامیی ئەم دۆخە دەتوانێت زیان بە دارستانەکان بگەیەنێت، مەترسیی هێرشی مێرووە زیانبەخشەکان زیاد بکات و ئاستی ئاوی ڕووبارەکان کەم بکاتەوە، ئەمەش زیان بە کەشتیوانی و بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، بەتایبەت گەنمەشامی و چەوەندەری شەکر، دەگەیەنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوپای عێراق بە زرێپۆشەوە بەرەو سنوورەکانی سووریا بەڕی کەوتن

سەڵاح

کۆشکی سپی دەستلەکارکێشانەوەی دان دریسکۆڵ، وەزیری سوپای ئەمریکای پشتڕاست کردەوە

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق دەكات

سەڵاح