zagros news agency

‎ترامپ بیر لەوە دەکاتەوە تورکیا بگەرێنێتەوە بۆ بەرنامەی فڕۆکەی “F-35”

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاشکرای کردووە کە سەرۆکی ئەمریکا، دونالد ترامپ، ئامادەیە لە چاوپێکەوتنی داهاتووی خۆی لەگەڵ سەرۆکی تورکیا، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، باس لە گەڕاندنەوەی تورکیا بۆ بەرنامەی فڕۆکە جەنگییەکانی F-35 بکات؛ هەنگاوێک کە دەکرێت گۆڕانکارییەکی گرنگ لە پەیوەندییە بەرگرییەکانی نێوان هەردوو وڵات دروست بکات.

بەپێی هەواڵەکە، کە لە چوار بەرپرسی باڵای بەڕێوەبەرایەتی ئەمریکا وەرگیراوە، چاوەڕوان دەکرێت ترامپ ئەم بابەتە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەردۆغان، لە کەناری کۆنگرەی داهاتووی پەیمانی ناتۆ، بخاتەڕوو.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە بەرپرسانی ئەمریکی لەسەر شێوازی تێپەڕاندنی سنوورە یاساییەکان و بەربەستەکانی کۆنگرێس هاوڕا نین، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە نامەی فەرمی لەنێوان هەردوو سەرۆک ئاڵوگۆڕ بکرێت بۆ ئاسانکردنی گەڕاندنەوەی تورکیا بۆ بەرنامەکە.

ئەمریکا لە ساڵی 2019 تورکیای لە بەرنامەی F-35 دەرکرد، دوای ئەوەی ئەنقەرە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ڕووسی S-400 کڕی. واشنگتن ئەو هەنگاوەی بە مەترسی بۆ پاراستنی تەکنەلۆژیای سەربازی فڕۆکەکانی F-35 دانا، چونکە بەکارهێنانی هاوکاتی S-400 و ئەو فڕۆکانە دەکرا زانیاریی هەستیار ئاشکرا بکات.

هەروەها، واشنگتن بەهۆی ئەم مامەڵەیەوە سزای لەسەر تورکیا سەپاند بە پێی یاسای CAATSA، و کۆنگرێسی ئەمریکاش یاسایەکی پەسەند کرد کە فرۆشتنی فڕۆکەکانی F-35 بۆ تورکیا قەدەغە دەکات تا کاتێک ئەنقەرە سیستەمی S-400 لە خزمەتگوزاریی خۆیدا دەهێڵێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پڕۆژەی ڕووناکی لە هەشت گەڕەکی دیکەی هەولێر جێبەجێ دەکرێت

یاسین

ڕاگەیەنراوێک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین

وەزیری دەرەوەی عێراق: ئاسمانی عێراق بووەتە گۆڕەپانی شەڕ

سەڵاح