zagros news agency

پزیشکیان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ خامنەیی ئاشکرا دەکات

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 10-8-2026، ​مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند؛ لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران کە نزیکەی حەوت کاتژمێری خایاندووە تاوتوێی تەواوی پرسە گرنگ و بنەڕەتییەکانی وڵات کراوە.

​پزیشکیان ئاماژەی بەوە کرد؛ تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆکەیان لە پەیوەندی بە ئاڵەنگارییەکانی وڵاتەوە بریتی بوون لە:
​گوزەران و ئابووری: بژێوی خەڵک، دۆخی بازاڕ، ڕەخساندنی دەرفەتی کار و چارەسەرکردنی کێشەی نیشتەجێبوون.
​کاریگەریی گەمارۆکان، ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو کێشە و ئاستەنگانەی بەهۆی گەمارۆ ئابوورییەکانەوە بۆ وڵات دروست بوون.

هەروەها باس لە ​یەکێتیی ناوخۆیی، پاراستنی تەبایی، خۆڕاگری و بەهێزکردنی هاوڕێیەتیی خەڵک کراوە.

​سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کردەوە؛ گرنگترین ڕاسپاردەی خامنەیی پاراستنی “یەکێتی و تەبایی” بووە، و گوتی: هیچ شتێک لە ئێستادا لە یەکێتی گرنگتر نییە؛ چونکە تەواوی نەخشەی دوژمنان دروستکردنی دووبەرەکییە. دەبێت لە وتار و دەربڕینەکانماندا وشیار بین و خۆمان لە هەر ناکۆکییەک بەدوور بگرین. ڕەنگە لە ناوخۆدا تێڕوانینی جیاوازمان هەبێت، بەڵام بەرامبەر بە جیهانی دەرەوە دەبێت یەکدەنگ و یەکئاواز بین بۆ بەرگریکردن لە سەربەخۆیی و سەربەرزیی وڵات.

​لە کۆتایی ئاخاوتنەکەیدا، پزیشکیان داوای لێبوردنی لە خەڵکی ئێران کرد بەرامبەر هەر کەموکورتییەک لەم بارودۆخە سەختەدا پێیان گەیشتووە و ڕایگەیاند: بە تەواوی بوونمانەوە لە خزمەتی خەڵکدا دەبین و دڵنیابن لە ئەرکەکانماندا هیچ کەمتەرخەمییەک ناکەین.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە یاری Call of Duty رووداوەکەی ١١ سێپتەمبەر دوو بارە دەبێتەوە

یاسین

نرخی نەوتی قورسی ئێران دابەزی

سەڵاح

کۆمپانیای Samsung کاتی کۆنگرەی دیاریکرد

یاسین