ناوچەی کینگز کرۆس لە شاری لەندەن کە زیاتر لە ٢٠ ساڵە وەک ناوەندێکی بەناوبانگ بۆ کارە ناڕەواکان و بەدرەوشتی و تاوان دەناسرا بەلام دوای ئەوی گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی توانی ئەمە بگۆرێت بۆ یەکێک لە گەورەترین و گرنگترین ناوەندەکانی ژیریی دەستکرد لە جیهاندا کە تەنها لەگەڵ سان فرەنسیسکۆ و بێجینگ بەراورد دەکرێت.
ئەم گۆرانکاریە لە ساڵی ٢٠١٦ دا بە شێوەیەکی کرداری دەستی پێکرد کاتێک کۆمپانیای DeepMind پاش ئەوەی لەلایەن گوگڵەوە کڕدرا بارەگای خۆی گواستەوە بۆ ئەم ناوچەیە و ئەمەش وایکرد دەیان کۆمپانیای نوێی ژیریی دەستکرد شوێنپێی بگرن.
لە ئێستادا ناوچەکە بوەتە بارەگای کۆمپانیا گەورەکانی وەک OpenAI و Meta و Anthropic و Synthesia و Wayve تاوەکو لە نێوەندی بەهرەمەند و توێژەرانی ئەم بوارەدا بن
لەندەن لە ئێستادا نزیکەی ٣,٦٠٠ کۆمپانیای نوێی ژیریی دەستکردی تێدایە و لە کینگز کرۆس ڕێژەی بەتاڵیی نووسینگەکان دابەزیوە بۆ تەنها ٠.٩٪ چونکە داخوازییەکی زۆر لەسەر ناوچەکە دروست بووە.
ئەم گۆڕانکارییە بووەتە هۆی بەرزبوونی مووچەی شارەزایانی ژیریی دەستکرد چونکە بۆ نموونە کۆمپانیای Anthropic مووچەی ساڵانەی ئەندازیارانی توێژینەوە لە نێوان ٢٦٠ هەزار تا ٦٣٠ هەزار پاوند دیاری دەکات کە زۆر لە سەرووی تێکڕای مووچەی بازاڕی لەندەنەوەیە.

